زیندانییەک بە تاوانی "قەتڵ" لە زیندانی ورمێ بە دابینکردنی دیە لە ئێعدام ڕزگاری بوو
دیەی زیندانییەک بە تاوانی "قەتڵ" لە زیندانی ورمێ، بە ناوی "ئیبراهیم تاقە" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن خێرخوازان و چالاکانی مەدەنییەوە دابین کرا.
دیەی زیندانییەک بە تاوانی "قەتڵ" لە زیندانی ورمێ، بە ناوی "ئیبراهیم تاقە" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن خێرخوازان و چالاکانی مەدەنییەوە دابین کرا.
ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سلێمان کەریمپوور و خالید محەممەدزادە ئەقەدەم" خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بایەزید قادری چووپان" دانیشتووی نەغەدە و خەڵکی گوندی "سنجلە" سەر بە بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێف، پێشوازیی لە ڕاپۆرتی نوێی "جاوید ڕەحمان"، ڕێپۆتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری ئێران لەمەڕ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کرد.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەرکراو بە ناوی "مێعراج مورتزایی" کوڕی "سابیر"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش ٣٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور ئەڵماسی" خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی "تێکڕووخانی مرۆڤ"
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی گوندی "زێوە"ی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، دوو کاسبکاری دیکەی کورد بە ناوەکانی "سرووش مەکاری" و "زانکۆ ئەحمەدی" خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "قەلە ڕەشە"ی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.
حوکمی ٣٦ مانگ زیندانیی چوار چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ناوەکانی "شەهریار تەهماسبی" خەڵکی کرماشان، "ئەردەشیر موسەوی" خەڵکی کرماشان، "مستەفا باقری ئاشنا" خەڵکی کەنگاوەر و "ئەرسەلان هیدایەتی" خەڵکی قورووە، لە دادگای پێداچوونەوەی کرماشان بۆ ١٦…