دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆجنوورد؛ عەلی بەراتی، کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار، سزای ۳ ساڵ و ۸ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عەلی بەراتی»، لاوی ۲۵ ساڵانی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی شاری بۆجنووردەوە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و بەبێ مافی…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

بۆکان؛ پێشەوا چەمەنی، چالاکی مەدەنی، دوای دوو ڕۆژ دەسبەسەرکردن، لێدان و هەڕەشەی توند ئازاد کرا

۴ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ «پێشەوا چەمەنی»، هاووڵاتیی خەڵکی بوکان و چالاکی مەدەنی، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە، دوای لێدان و هەڕەشەی توند بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» ئازاد…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆجنوورد؛ عرفان سەجادی، لاوی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار، سزای ۶ مانگ زیندانیکردن و ۲۰۰ ملیۆن تمەن سزای نەختیی بەسەردا سەپێنرا

۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عرفان سەجادی»، لاوی ۲۰ ساڵانی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، لەلایەن دادگای ئینقلابی شارۆچکەی بۆجنووردەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» لە نەبوونی خۆیدا، سزای ۶ مانگ…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

ئاشخانه؛ عادڵ ڕەئیس قەنەواتی، کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، لە دۆسییەیەکی سزاییدا سزای ۹ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عادڵ ڕەئیس قەنەواتی»، لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی ئاشخانە سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴دا بۆ ماوەی دوو مانگ بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە گیرابوو، دوێنێ لەلایەن یەکێک لە لقەکانی…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

ورمێ؛ سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی یوونس نەبی‌زاده لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە

٣ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوەی «یوونس نەبی‌زاده» تەمەن ۳۷ ساڵ کوڕی عیسا خەڵکی گوندی «دلو» سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

گێڕانەوەی شایەتحاڵێک لە بەندی ئەمنییەتیی دیزڵاوای کرماشان؛ ناڕوونیی چارەنووسی سەدان دەسبەسەرکراو تا بێبەشکردن و قەدەغەکاریی توند بە شێوەی گرتنگە ئەمنییەکان

ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر بنەمای گێڕانەوەی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴، وێنەیەکی بەڵگەمەند لە سیاسەتی دابڕان و گۆشەگیرکردنی دەسبەسەرکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندی ئەمنیی ۹ی زیندانی دیزڵاوای کرماشان پێشکەش دەکات؛…

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

بۆجنوورد؛ فەرهاد باغچەقی، لاوی کوردی کرمانج بە ۳ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی مەحکووم کرا

۲ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «فەرهاد باغچەقی»، لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴دا بۆ ماوەی دوو مانگ بەشێوەی سەرەڕۆیانە لە دەسبەسەر کرابوو، لەم دواییانەدا لەلایەن یەکێک لە بەشەکانی دادگای کەیفەریی بۆجنووردەوە…

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

کۆتۆل؛ ڕەسووڵ قەلەندەری، کۆڵبەری ۲۱ ساڵان، سەرەتا بریندار کرا و دواتر بە تیری خەلاس کوژرا

یەکی گەلاوێژی ۱٤۰۵؛ ڕۆژی ڕابردوو لاوە کۆڵبەرێکی ۲۱ ساڵە بە ناوەی «ڕەسووڵ قەلەندەری»، باوکی دوو منداڵی ساوا، بە تەقەی فیشەکی هێزە سەربازییەکانی هەنگی سنووری سەرەتا بریندار کرا و دواتر بە تەقانددنی دوو تیری خەلاس لە سەری کوژرا.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

پاوه؛ سوهەیل فیردەوسی، کۆڵبەری ۱۸ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

یەکی گەلاوێژی ۱٤۰۵؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە «سوهەیل فیردەوسی»، کۆڵبەری ۱۸ ساڵان، لە کاتی کۆڵبەریدا لەسەر سنووری «تەتە» کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ پاوه