دایکێک لەگەڵ دوو کوڕەکەی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان ژنە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "گوڵاڵە مورادی" لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی "مەتین و تاهیر بەزازی" خەڵکی شاری پیرانشار دەسبەسەر کرد.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان ژنە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "گوڵاڵە مورادی" لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی "مەتین و تاهیر بەزازی" خەڵکی شاری پیرانشار دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد جاست"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ساڵح، "محەممەد پەروازە"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی ڕەشید، "عوسمان فەرەهمەند"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی خوسرەو، "ئومید فەرەجی"، کوڕی عەبدوڵڵا و "محەممەد…
شەوی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن کچلانلوو"، خەڵکی گوندی "باڵەخچی" سەر بە چاڵدێران، لەلایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "بەهرام سەمەدی"، کوڕی خالس و خەڵکی گوندی "عیساگولیک"، سەر بە چاڵدێران،…
ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، تەحسین دادڕەس، زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، پاش کۆتایی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی "هیوا قادری"، خەڵکی سەردەشت، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە بەرزاییەکانی سنووری بانە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
دادگای پێداچوونەوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوبحان (ڕاشد) ئەحمەدی"، کوڕی جەلیل و خەڵکی شاری کامیارانی کە بە تۆمەتێک، سزای ١ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو، بێتاوان ناساند.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلمان ئەفرا" کوڕی "ڕەحمەت" و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام نیکپێی"، "سەیوان پەرتۆ" و "جەماڵ گرامی"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
حوکمی ئێعدامی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامییان"، خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.