عەلی ئەڵڵاوەیسی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، چالاکێکی کورد بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی" خەڵکی شاری سنە، پاش ٣٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، چالاکێکی کورد بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی" خەڵکی شاری سنە، پاش ٣٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
شەوی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تورەج حەبیبی"، خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم کاکۆڵ"، خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، تاقیکاریی کۆرۆنای ساکار عەینی، چالاکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، لە دابڕگەی زیندانی ورمێ، ئەرێنی دەرچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار مامعەلی"، کوڕی زورار و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ئوفتادە"، تەمەن ٤٣ ساڵ و دانیشتووی گوندی "زێوە" سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی نەغەدە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بەشیر ئەحمەدزادە" و "بەسیر ئەحمەدزادە"، خەڵکی گوندی "دشە" سەر بە پاوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بوونە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کەیهان موکەڕەم، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، دەستی داوەتە مانگرتن.
ئانیسا جەعفەریمێهر و داریووش مورادی، دوو چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاباد لە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بێتاوان ناسێندران.