هاووڵاتییەکی کورد لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاپوور مورادی" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاپوور مورادی" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "شلێر ئەحمەدی" کچی مستەفا خەڵکی گوندی "قزڵقۆپیـ"ـی شاری مەهاباد، پاش ٨٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "خوسرەو تارک" و "کەماڵ بیانیڕاد" لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حامید عوسمانی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "یاسیناوێ" و دانیشتووی شاری سەردەشت، پاش ٧١ ڕۆژ دەسبەسەری بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید حەمزە" کوڕی حەسەن خەڵکی "سارۆقامیشـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، "جەلال قادریزاد" خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، حوکمی زیندانییەک بە ناوی "ستار ئەرغەندە" خەڵکی شاری مەلکشای، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، "مەجید کەریمی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "ڕێبوار مەحموودی" چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سمکۆ خزرنژاد" تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە پێکرا.