ژنێک لە شاری کامێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هاوولاتییەک بە ناوی "بەیان مورادی" خەڵکی گوندی "ماراو"ی شاری کامێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هاوولاتییەک بە ناوی "بەیان مورادی" خەڵکی گوندی "ماراو"ی شاری کامێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.
ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "ناسێح زارعی" خەڵکی گوندی "سالووکـ"ـی بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە پێکرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "مەهدی کیانی" خەڵکی لوڕستان لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید محەممەد سووری" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی مستەفا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەعدی مەحموودی" کوڕی عومەر خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەرگوڵ ئەکبەری" خەڵکی گوندی "هەشەمێز" و دانیشتووی شارەکی "حەسەنئاوا"ی سنە بەهۆی "کێشەی بنەماڵەییـ"ـیەوە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ئەیووب لەتیفی" کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە "قساس" مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵاوا) جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی "وەحید بێهمەرام" کوڕی فەریدوون خەڵکی ورمێ و "قلیچ شکووهی" کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی "نێچەلانـ"ـی بەخشی سێرۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران باسی لە لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی "دروود یووسفبەیگی" تەمەن ٣٣ ساڵ لە زیندانی کرماشان کرد.