دوو چالاکی سێنفیی مامۆستایان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "سەیوان سلێمانی" ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "سەیوان سلێمانی" ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "جەبار دوستی" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "مەجید کەریمی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، "ئەسکەندەر لوتفی" وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، مانگرتنی وشکی خۆی بۆ مانگرتنی تەڕ گۆڕی.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسلێم قادرپوور" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی "فەریدوون" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، پەنابەرێکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەکبەر سەنجابی" تەمەن ٤٩ ساڵ خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی بومبێکی چێندراو لە ماشینەکەی لە شاری هەولێر، بە سەختی بریندار کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان، "سیاوەش حەیاتی" وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان ئازاد کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بنەماڵەی مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هاوکاری نەکردنی مەجید کەریمی، ناوبراو ئازاد ناکرێت.
شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.
"محەممەد ڕەمەزانزادە" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی خوراسانی باکوور، بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی زیندانی و "ئەسکەندەر لوتفی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان و وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی…