بانە؛ سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران و بریندار بوون
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام واسڵی" کوڕی تەها خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام واسڵی" کوڕی تەها خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، "محەممەد ئەمینی" کوڕی گوڵمحەممەد و "یەحیا ڕەحیمی" کوڕی ئەحمەد، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سنە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لە دەست دا.
رۆژی هەینی ١٥ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "پەیمان مینبەری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ئەیووب و ساحێبە خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، لاوێکی سنەیی بە ناوی "داریووش عەلیزادە"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە سنە، کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە ۱٦ ڕەزبەر، مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ڕەزبەر، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەر، حوسێن سەفامەنش، هونەرمەندی کورد خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا.
لقی جێبەجێکردنی ئەحکامی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کامێران، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شنۆ مارابی"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بانگهێشت کرد.
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری قودس کرا.
ڕۆژی سێشەممە ۱٢ی ڕەزبەر، منداڵێک بە ناوی "نیما شەفەقدووست"، کوڕی بێهرووز، تەمەن ۱٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "زندەشت" سەر بە سەڵماس و دانیشتووی گەڕەکی "کوشتارگا"ی ورمێ کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە توندی بریندار ببوو، لە…