دادگای ئینقلابی سنە بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی پەیمان مینبەری
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، بنەماڵەی پەیمان مینبەری لە گیانلەدەستداوانی ڕاپەرینی سەرتاسەری لە ڕێگەی ئیبلاغییەوە، بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە کراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، بنەماڵەی پەیمان مینبەری لە گیانلەدەستداوانی ڕاپەرینی سەرتاسەری لە ڕێگەی ئیبلاغییەوە، بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە کراون.
ئێوارەی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱٦ ساڵ بە ناوی "ڕەزا کازمی" کە لە شاری مووژژی کامێران، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە قورسی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، گیانی لەدەست دا.
سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە، هەر کامیان بە ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، شۆڕش نیکنام کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "قەڵاجۆغە" کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە شاری مەهاباد، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار کرابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ، گیانی لە دەست دا.
سەعدی شاڕۆخیفەر، تەمەن ٤۰ ساڵ کوڕی قادر خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە کوژرا.
ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لە زیندانی تارانی گەورە، لەلایەن لێپرسەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
هێمن ئامان تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی عەبدولناسر خەڵکی گوندی "قورمێش" دانیشتووی گەڕەکی "مەجبوورئاوا"ی شاری بۆکان، لە گرتنگە و لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.
دکتر بێهرووز چەمەن ئارا خەڵکی ئیلام، بەرپرسی پێشووی لێکۆڵینەوەکانی کوردستانناسی و لە مامۆستایانی گرووپی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەز، دوو منداڵی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوون کە بارودۆخی یەکێکیان، نالەبار ڕاگەیەندراوە.
"سیروس عەباسی"، "ئازاد عەباسی" و "مێهدی جەوانمەردی" لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان، لە زیندانی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونه.