دێولان؛ مێهدی جەوانمەردی بە ٦٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا
مێهدی جەوانمەردی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە، بە ٥ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
مێهدی جەوانمەردی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە، بە ٥ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە زیندان مەحکووم کران.
لە درێژەی گوشار بۆ سەر بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی ڕاپەڕین لە کوردستان، ناوەندە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکان، لە بەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمی سلێمان شوکری و سەعدی شاڕۆخیفەر، بنەماڵەکانی ئەوانیان ناچار کردووە بە دانی پارەی نەختی و دانانی…
بڕیاری دەسبەریی کاتیی قارەمان کەریمی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری، لەلایەن دادستانیی پاوە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کازم تابناک" کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی سەرماوەز، سەید پووریا نەحوی، خوێندکاری خەڵکی مەریوان، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەڵەواتی" بە ٥ ساڵ زیندان، مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "مێهدی لوتفی" کوڕی حاجی بابا لوتفی خەڵکی شاری ئەیوانغەرب، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ۹ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاوات قادرپوور" تەمەن ۲۰ ساڵ کوڕی کەریم، خەڵکی "مەڵالەر" و دانیشتووی شاری بۆکان، کە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بریندار کرابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەز، ئیبراهیم شەریفیفەر کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە شاری بۆکان، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندارکرابوو، لە نەخۆشخانەیەک لە ورمێ، گیانی لەدەست دا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا بۆ زیاتر خستنەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و گەیاندنی زانیاری بە کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.