کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودیکیا، نایب قارەمانی کێبڕکێی تیرهاویشتن بە کەوانی ئاسیا، کە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی چەپی لەدەست دابوو، لە نوێترین پۆستی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیوویەتی: "سپاس لەوەیکە نیگەرانی من بوون، باری تەندروستیم باشە و بەردەوام بیر لە ژیانێکی باشتر دەکەمەوە، ئامانجی زۆرم هەیە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم زیاتر لە پێشوو هەوڵ دەدەم".
ئەو وەرزشوانە دواتر بە ئاماژە بە وێنەیەک کە بڵاوی کردووەتەوە، لە درێژەدا دەڵێت: "وێنەکە سێلفی گیراوە و لە بیر کراوە کە پێچەوانەوە ببێتەوە...."
کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودیکیا، قارەمانی کێبڕکێی تیرهاویشتن بە کەوانی ئاسیا، لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی کرماشان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان، چاوی بریندار بووە و بینایی چاوی چەپی لەدەست دابوو.
کەوسەر خوشنوودیکیا، ئەندامی تیمی میللیی کامپووندی ژنان و قارەمانی کێبڕکێکانی کامپووندی ئاسیا، لە ساڵی ١٤٠٠ بووە.





