ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "داوود حەبیبی" تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە شەقامی "ئاجودانیە" هێرشیان بردووەتە سەر ژووری کرێکارانی شارەداریی ناوچەی ١ی تاران لە ناحیەی ٥ و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کرێکارە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.





