ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەمە، ئومید موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا.
ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" ڕایگەیاندووە کە ئومید موشیرپەناهی بەهۆی وڵامدانەوەی هێزە ئەمنییەتییەکان بە زمانی کوردی، دەسبەسەر کراوە.
لە چارەنووسی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش دسبەسەرکرانی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە دەستپێکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەرییەوە هەتا ئێستا ٨ ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.





