دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

جوانڕۆ؛ کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

ئێوارەی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان یەعقووبی" کوڕی سالار خەڵکی گوندی "سەرخەبان" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی "شوانکارە" گیانی لەدەست دا.

١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ جوانڕۆ
کوردستان

سەقز؛ تەقەی نایاسایی مەئموورانی هێزی ئینتزامی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێ کەوتەوە

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، تەقەکردنی نایاسایی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سەقز، بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "موختار فەتحی" کوڕی عەبدوڵڵا.

٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سەقز
کوردستان

دێهلۆڕان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "حوسێن باپیروەند" تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ دێهلۆڕان