دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ هاووڵاتی لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد فەرەجی تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی حەمزە، ئەفشین ڕەسووڵی تەمەن ٢٧ ساڵ و ڕەزا محەممەدڕەزا تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی کەرەم خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی…

٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

مامۆستا لوقمان ئەمینی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی چواریاری نەبیی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی گوندی نەنەڵەی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

سەرکەوت ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی کرماشان لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی سەرکەوت (ئارش) ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.

٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

ژمارەی لەسێدارەدراوانی ورمێ گەیشتە ٣ کەس

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "وەحید بەیزایی" و "ئەمیرعەلی بایرەمی" لە زیندانی ورمێ، جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە، ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە زیندانی ورمێ، بۆ…

٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو مامۆستا لە شاری پیرانشار بانگهێشت و دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، مامۆستا جەعفەر پەروینی، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی شاری پیرانشار و مامۆستا عەلی ڕەحیمی، پێشنوێژی مزگەوتی "کۆنەخانە"ی پیرانشار، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، کران.

٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، پێشنوێژی مزگەوتی "چوار یاری نەبی"ی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

نەغەدە؛ محەممەد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، محەممەد محەممەدی (شێخاڵی)، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شیناوێ"ی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تەمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.

١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ نەغەدە