دادسەرای نیزامیی سەقز و بانە تەقەکردن لە فەرەیدوون مەحموودیی پشتڕاست کردەوە
لقی یەکی دادیاریی دادسەرای نیزامیی سەقز و بانە، تەقەی هێزە تایبەتەکانی لە فەرەیدوون مەحموودی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پستڕاست کردەوە.
لقی یەکی دادیاریی دادسەرای نیزامیی سەقز و بانە، تەقەی هێزە تایبەتەکانی لە فەرەیدوون مەحموودی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پستڕاست کردەوە.
ئیدارەی گشتیی پەرەوردە و بارهێنانی سنە، لە خەزەڵوەری ١٤٠١ەوە تاکوو ئێستا دەیان مامۆستای ناڕازیی لە جێبەجێکردنی "یاسای پۆلێنبەندیی مامۆستایان" سڕیوەتەوە.
دایکی کاروان قادرشوکری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار باسی لە تێکدرانی کێلی مەزاری کاروان کردووە کە ڕەنگێکی زۆریان پژاندووەتە سەر کێلی مەزارەکەی.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیامەک هەیاسی" و "ئالان داغدار" خەڵکی گوندی حاجیاوای بۆکان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
دۆسییەی ئارام محەممەدی، تەحسین موستەفا، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان بەمەبەستی پێڕاگەیشتن بۆ دادگوستەریی مەریوان نێردرا.
مێهدی عرفانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە پاش دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە ڕاگوێزراوە.
بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافەکانی ژنان و مامۆستای ڕاهێنانی لەش لە زانکۆی ئازادی سنە وانەوتنەوە لەم زانکۆیەی لێ قەدەغە کرا.
شێرکۆ ڕۆشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو، سەرلەنوێ بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.
ڕێوڕەسمی چلەی کوژرانی ژینا-مەهسا ئەمینی ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ بە بەشداریی بەرچاو و نیشاندانی بەرخودانی بێوێنەی خەڵکی سەقز جارێکی دیکە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی لە سەقزەوە تا تاران گەیاندەوە لووتکە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یەعقووب عەباسی" خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی سەرێ" سەر بە سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.