برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەلاسی باوەجانی
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید سداقەت"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید سداقەت"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.
ئیرەج سۆفی محەممەد، زیندانیی مەزهەبی، پاش مانگرتن لە خواردن، لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "سەعید ئەرجومەندی" خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی سنە و "کەیۆمەرس مینبەری" خەڵکی کامێران، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نەسرپوور"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵكی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، فەرزاد سەفیخانپوور، مامۆستای کۆمەڵناسی و لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، دانی ٢٤ میلیۆن تمەن پارەی نەختی و سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کرا.
زۆربەی برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان چاویان بریندار ببوو، لە ترسی دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە لە ڕۆیشتن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و بەتایبەت نەخۆشخانە دەوڵەتییان خۆیان بواردبوو و لە…
ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕ، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری شاباد، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی…
ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، خەڵکی سنە پاش گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی چلەی پەیمان مینبەری، داریووش عەلیزادە، یەحیا ڕەحیمی و محەممەد ئەمینی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا قەهرەمانی ساعەتلوو"، سێ هاووڵاتیی خۆپیشاندەر بە ناوەکانی "محەممەد(شێرزاد) ئازەربەرزین" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی عەبدولقادر، "وەفا (عەبدوڵڵا) ڕەسووڵی ئازەر" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی حوسێن و…