سنە؛ محەممەد مورادخانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ئومید ئەسەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران، دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر، "کەرەمی"، بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کراوە کە جێبەجێکرانەکەی لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، هەڵپەسێردراوە.
شەوی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد جەماڵی فەر"، خەڵکی کرماشان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.
شەوی سێشەممە،٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "یادگار ڕەحیمی"، کوڕی سەعید، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، زیندانییەک بە ناوی "ئارمان بابازادە عەیان"، کوڕی بەهرام، خەڵکی گوندی "عەیان"، سەر بە بەشی ناوەندیی سەڵماس لە زیندانی ئەم شارە لە سێدارە درا.
لە درێژەی شەپۆلی تەقەکردنە هەڕەمەکییەکانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، چوار کۆڵبەر کە دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە، لە سنووری بانە و بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار کران.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران مەحموودی"، کوڕی خالید و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئێحسان ئیسماعیلزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عەلیڕەزا پەرتەوی"، خەڵکی شاری سونقوڕ، سەر بە کرماشان لە زیندانی دێزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا. ئەمە دووەمین کەسە کە لەم ڕۆژەدا و لەم زیندانەدا لە سێدارە…