چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ حوسێن مەحموودپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن مەحموودپوور"، کوڕی عەزیز، خەڵکی گوندی "گەرگوڵی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ زیندانی نەغەدە
کوردستان

فریشتە حوسێنی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، فریشتە حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، پاش بانگهێشت بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی…

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عوسمان قادری

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان قادری"، تەمەن ٥٤ ساڵ و کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی نەغەدە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنێ ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

موعید ساعدی، برای سارینا ساعدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی سنە کرا

موعید ساعدی، برای سارینا ساعدی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ کاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز، بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، کاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

ناسر سوڵتانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر سوڵتانی"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "خورینج"، سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، بە مەبەستی…

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣