مامۆستا زانا خۆشامەن، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، مامۆستا زانا خۆشامەن، خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شیناوێی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، مامۆستا زانا خۆشامەن، خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شیناوێی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی "ئەمین زاکری کاکاوەند"، زیندانیی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و "خەلیل حاجی ئابادی"، زیندانیی خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانیی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "داوود خادمی"، خەڵکی مەریوان، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی "عەلی یەعقووب" و دانیشتووی جوانڕۆ، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار ببوو، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کازم مام ئیسماعیل"، "حوسێن ئەحمەدی" و "یوونس مەحموودزادە"، خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەیان، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کران.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "مەنسور سلێمانی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز، جەلال ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکی کورد و زیندانیی پێشووی خەڵکی مەهاباد، پاش چوار مانگ لێپرسینەوە، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی بەندی ژنانی ئەم زیندانە کرا.
ئەو کەسانەی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا چاویان بریندار بووە، گرووپێکی گەورە لە بریندارانی ئەم بزووتنەوەیەن کە زۆربوونی ڕێژەکەیان نیشان دەدات کە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەئەنقەست تەقەیان لە سەر و دەموچاویان کردووە.