چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرهاد سلێمانی" و "حەمزە سلێمانی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "عەلی شاهین نژاد"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "پێسان"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "سۆلەت توسەن"، کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "قشڵاق تەرزیلوو"ی ورمێ و "جانعەلی…

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ئەبووبەکر ئیراندووست لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر (شەماڵ) ئیراندوست"، خەڵکی شنۆ، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

تاران؛ هێزە ئەمنییەتییەکان پێشیان بە چوونەدەرەوەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ساخارۆف گرت

بنەماڵەی ژینا ئەمینی بڕیار بوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف لە پارلەمانی ئورووپا، بچنە فەرانسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا، پێشیان بە سەفەرەکەیان گرت.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ تاران
کوردستان

شنۆ؛ چوار هاووڵاتیی کورد بە شەش ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سلێمان شاروێرانی"، "ئارام شەعبان"، "عەبدولکەریم کاکول" و "فخرەدین پوودات"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مێهدی ڕەزایی" بە شەش ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران.

١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ شنۆ