کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا
ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەحمەد سادقی"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەحمەد سادقی"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەحمەد (عەبدول) شاوالی"، کوڕی حوسێن، خەڵكی گوندی "ئیسلامییە"ی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدران، لە ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبارەوە و دوابەدوای ڕاگوێزرانی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندان کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی سنە، بە تەقەی هێزە ئیتیزامییەکانی کەڵانتەری ١٥ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٨ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی چوار زیندانیی تۆمەتبار بە "بەشداری لە هاوکاریی ئیتلاعاتی و سیخوڕی بە قازانجی ئیسرائیل"، بە ناوەکانی "نەسیم نەمازی، وەفا هنارە، ئارام عومەری بەردیانی، ڕەحمان پەرهازوو"، لە زیندانی…
ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور سڵامەت"، کوڕی مەحکووم و خەڵکی گوندی "پێسان"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، چەند کاتژمێر دوای دەسبەسەرکران، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەریم ئەمینی خا"، خەڵكی بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ڕامین فەقیری"، خەڵکی گوندی شاری کەنگاوەر، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد حەساری"، خەڵکی کرماشان، لە زیندانی بیرجەند جێبەجێ کرا.