چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەک بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەمزە سەجادی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کورد هاوکات لەگەڵ ٧ـەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی ناوبراو، جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کورد، پاش ١٤ ساڵ زیندان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

ورمێ؛ ئازادیی کاتیی سەیاد دەرویشی بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، پاش نزیک بە دوو مانگ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی و بە شیوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

دۆسییەی ڕەزا ڕەسایی ڕادەستی بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای کەیفەریی کرماشان کرا

دۆسییەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە لەسێدارەدان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشاندایە، ڕادەستی بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای کەیفەریی کرماشان کرا.

١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

چوار هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەیان، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران

ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یەعقووب مەحموودی‌ئازەر"، "یووسف ڕەحمانی"، "بەهمەن مەحموودی‌ئازەر" و "موحسن عەزیزی"، خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەیان، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کران.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣