چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە ٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێهدی ڕەحیمی‌ئازەر، سەلاح ڕەحیمی‌ئازەر، ئەنوەر قاسمپوور، کەماڵ خزری، کەماڵ ناسری و ڕزگار ڕەحیمی‌ئازەر"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە…

٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور سڵامەت"، کوڕی مەحکووم و خەڵکی گوندی "پێسان"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، چەند کاتژمێر دوای دەسبەسەرکران، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

زیندانی ئێڤین؛ وریشە مورادی ڕەوانەی بەندی ژنان کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبار، وریشە مورادی (جوانا سنە)، ژنە چالاکی کورد، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە، ڕەوانەی بەندی ژنانی ئەم زیندانە کرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ زیندانی ئێڤین
کوردستان

سنە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدجەعفەر محەممەدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی تۆفیق و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنە