یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ مورتزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مورتزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

دەرکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد و مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکانیان

حوکمی لەسێدارەدرانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی، چوار زیندانیی سیاسیی کورد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێک دەسبەسەرکران و بێسەروشوێنبوون، لە بێدەنگیی تەواودا دەر کراوە و دۆسییەکەیان بۆ…

١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ؛ سزای لێدانی ٧٤ قامچی بۆ ڕۆیا حێشمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای ناوچەی ٧ی تاران جێبەجێ کرا

سزای ٧٤ قامچیی ڕۆیا حێشمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەرکرابوو، لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای ناوچەی ٧ی تاران جێبەجێ کرا.

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

هێزە ئەمنییەتییەکان ڕێگرییان لە سەفەری حەسەن ئەمینی و هاشم حوسێن‌پەناهی بۆ قەتەر کرد

هێزە ئەمنییەتییەکان لە فڕۆکەخانەی "خومەینی"ی تاران، پێشیان بە سەفەری حەسەن ئەمینی، کەسایەتیی ئایینیی کوردستان و هاشم حوسێن‌پەناهی، چالاکی مەزهەبیی کورد گرت کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕی گشتیی سەندیکای جیهانیی مامۆستایانی ئایینیی…

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ سێ کەس لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە "افساد فی‌الارض" تۆمەتبار کران

ڕەئووف شێخ مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە "افساد فی‌الارض"، تۆمەتبار کران.

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، وەفا (عەبدوڵڵا) ڕەسووڵی‌ئازەر، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی حوسێن، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید (عەلی) مورادیان"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣