سەردەشت؛ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "کاوان ئەمجەدینیا"، خەڵکی گوندی "گوڕەشێر" سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "کاوان ئەمجەدینیا"، خەڵکی گوندی "گوڕەشێر" سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ساسان چەمەنئارا لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا باسی لە ڕادەستکردنی دۆسییەکەی بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام کرد.
دوابەدوای ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە، یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان بە حوکمی دەسبەسەرکردنی مێهران ڕەحیمی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی قووچان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و نەیانتوانی دەسبەسەری بکەن، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ ئەم هونەرمەندە…
شەوی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەعفەر فەرەجی"، خەڵکی گوندی "دەورەقەڵا" سەر بە سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە کوژرا.
شەوی یەکشەممە ٦ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "شاهین گەلەدار"، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "هەکی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەوی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلەی ساچمەیی و لانیکەم ٢١ کۆڵبەر بریندار بوونە.
٩ ساڵ پێش ئێستا حەبیب و عەلی ئەفشاری، زیندانییانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بێ ئەوەیکە مافی کۆتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبێت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران. تەرمی ناوبراوان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و لەو…
ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم کاکول" پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی ئیجرای ئەحکامی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٢، دانا لەنجاوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ئیلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکۆ محەمەدنیا"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.