سەقز؛ دەسبەسەرکرانی هاوڕێ شافعی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، بە ناوی "هاوڕێ شافعی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، بە ناوی "هاوڕێ شافعی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، یاوەر (زوبەید) حەمیدزادە، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری سەڵماس لەلایەن ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی شەممە ١٣ی رێبەندانی ١٤٠٣، سرووش نووربەخش خەڵکی مەهاباد و خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دانش شەرەفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەڵواتاوا" و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنانی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی شەش میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فایەق ڕەشیدیان" و "فەرزاد نووری" خەڵکی گوندی "خوردەلوکی" سەر بە شاری سەقز، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئارمان شادیوەند، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی خەڵکی شاری دەڕەشار لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "داریووش پیری" به ٢٤ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.