ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر ناوبراویان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگواستووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بێهرووز فەیزی تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپیکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە وتی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بێهرووز فەیزی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.