شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ لەیلا سەلیمی بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی سزا درا

سزای دەرکرانی لەیلا سەلیمی، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سزادران و دوورخرانەوەی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە

ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە بڕیاری لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پەروەردە بە دەرکران و دوورخرانەوە سزا دران.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە سێ مانگ بەندکران سزا درا

ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤