دوو لاوی خەڵكی گوندی "نێ"ی مەریوان بانگهێشتی دادگا كران
دوو لاوی خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان كە ماوەیەك لەمەوپێش لە زیندان ئازاد كران، سێ رۆژ لەمەوپێش بانگهێشتی دادگای شۆڕشی شاری مەریوان كران.
دوو لاوی خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان كە ماوەیەك لەمەوپێش لە زیندان ئازاد كران، سێ رۆژ لەمەوپێش بانگهێشتی دادگای شۆڕشی شاری مەریوان كران.
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی دەورووبەری شاری پاوە كە نزیك بە 10 رۆژ لەمەوپێش دەستبەسەر و دواتر ئازاد كرابوو، بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حكوومەتەوە دەستبەسەرە و رەوانەی گرتنگە كرا.
بە بۆنەی 10ی ئوكتۆبر (19ی رەزبەر) رۆژی جیهانیی خەبات بەدژی سزای لە سێدارەدان، سێ رێكخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤی كورد لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا خوازیاری نەمانی سزای سێدارە لە ئێران و رزگار كردنی گیانی 30 زیندانیی سیاسیی كوردن.
رۆژی ١0ی ئوكتۆبر لەلایەن یەكیەتی هاوپەیمانیی جیهانی دژ بە ئیعدام، وەك رۆژی دژی سزای لە سێدارە دانی مرۆڤ پێناسە كراوە و هەر ساڵ ئەم رۆژە وەبیر مرۆڤایەتی دەخرێتەوە، هەتا دەسەڵاتدارانی نادیمۆكراتیك كەمتر لەم میتۆدە كەڵك وەربگرن بۆ سزا دانی…
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ناوچەی "سۆما"ی سەر بە شاری ورمێ لەناو جادە كەوتۆتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە توندی بریندار بووە.
نووسەر و لێكۆڵەرێكی بەناوبانگی سووریە بەهۆی ئەشكەنجە و لێدانی لەرادەبەدەر لە یەكێك لە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەست دا.
ماوەیەكی زۆرە چەندین هەواڵ لەمەڕ كۆنترۆڵ و چاوەدێری ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەت لە شاری ورمێ بەسەر كافی نێتە ئینتێرنێتییەكاندا بڵاو دەبێتەوە.
هاووڵاتییەكی خەڵكی توركیە لەسەر سنووری ئێران ـ توركیە دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزەكانی نیشتەجێی بنكەیەكی نیزامیی حكوومەتی ئێران و بە توندی بریندار بووە.
كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی بانە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیانی لەدەست دا.
قوتابیانی دوو خەوتنگە لە شاری مەریوان بە وەرگرتنی شەهریەی مانگانە ناڕازایەتیان دەربڕی.