ئاژانسی كوردپا: نووسەر و لێكۆڵەرێكی بەناوبانگی سووریە بەهۆی ئەشكەنجە و لێدانی لەرادەبەدەر لە یەكێك لە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەست دا.
"محەممەد نمر" ئەلمەدەنی چەند رۆژ لەمەوبەر تەرمەكەی بە شێوێنراوی رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.
بەوتەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریە و ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە، ئەو نووسەرە زیاتر لە 10 رۆژ لەژێر ئەشكەنجەدا بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
ئەو نووسەرە زیاتر لە 100 كتێبی چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
"محەممەد نمر" ساڵی 2011 دەستبەسەر و دوای ماوەیەك ئازاد كرا و جارێكی دیكە دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریەوە دەستبەسەر كرایەوە.





