بەڕێوەبەرانی كارگەی توانەوەی ئاسنی "زاگرۆس"ی قوروە ٦٢ كرێكاری خۆجێیان لەسەر كار دەركرد
بەڕێوەبەرانی ناپسپۆڕ و ناخۆجێیی كارگەیەكی پێشەسازی لە پارێزگای كوردستان بوونە هۆی دەركرانی ٦٢ كرێكاری بە پێشینەی ناوچەیی.
بەڕێوەبەرانی ناپسپۆڕ و ناخۆجێیی كارگەیەكی پێشەسازی لە پارێزگای كوردستان بوونە هۆی دەركرانی ٦٢ كرێكاری بە پێشینەی ناوچەیی.
شەوی رابردوو رێكەوتی 3 لەسەر چواری خەزەڵوەر، دوو كۆڵبەری دیكەی كورد لە ناوچەی "كوتوول" (قوتوور)ی سەر شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئینتزامی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیاینیان لەدەست داوە.
پڕۆژەی دوو بەنداوی ئاناهیتا (كبوترانە) و "قشڵاخ تەپە" لە شاری کەنگاوەر لە پارێزگای كرماشان بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەریی تۆكمە و كەمیی بووجە راگیراون و كرێكارانی دەركراویش.
ژمارەیەكی بەرچاو لە كرێكارانی بەنداوی خاكیی "ئازاد"ی بنیەر هەڵكەوتوو لە بەخشی "كەڵاتەرزان"ی سنە، بەهۆی نەدانی مووچەكانیان مانیان گرت.
پاش ئەوەی كەلە لە رۆژانی رابردوودا گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەزی لە هێندێ لە وانەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەر فەرمی جێبەجێ كرا، ناڕەزایەتیی خوێندكارانی لێكەوتەوە و سەرقاڵی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەن.
پاش ئەوەی كەلە رۆژانی رابردوودا بە بڕیاری لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان لە چەند وانەیەكدا گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەرزی جێبەجێ كرا، بەشێك لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە.
لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری ورمێ، بە رەت كردنەوەی گەڵاڵەی پەسندكراوی ئەنجومەنەكانی ناو زانكۆ، پێشیان بە هەموو چالاكییەكی خوێندكاران گرتووە.
رێژەی خوێندكارانی مانگرتوو لە زانكۆی كوردستان لە سنە كە بەهۆی گرانتر كردنی نرخی غەزا و بڕینی وادەی خۆراكی رۆژانی پێنجشەممە مانیان گرتووە، لە رۆژی دووەمدا لە هەزار خوێندكار تێپەڕی.
پیشانگای پێشێلكاریی مافی مرۆڤی نەتەوەكانی ئێران بە جەخت كردن لەسەر مافی نەتەوەی عەرەب لە شاری "ئوسلە"ی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد ـ ئوروپا، لە راگەیەندراوێكدا روو بە چەند رێكخراوی نێودەوڵەتی وێڕای پشتیوانی كردن لە داواكاریی بەندكراوانی مانگرتووی كوردی توركیە، داوای لە حكوومەتی توركیە كردووە رێز لە ماف و داواكارییەكان بگرێت.