ئاژانسی کوردپا: ٢ کەس لە نزیکانی ئەنوەر حوسێن پەناهی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٢ برایان بە ناوەکانی "شێرزاد و فایەق حوسێن پەناهی" خەڵکی گوندی "قوڕوچا"ی سەربە شاری دێولان دەستبەسەر کرد.
هیزە ئەمنیەتییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار هێرشیان کردۆتە سەر بنەماڵەی ٢ کەس لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی له گوندی قوڕوچا و ٢ ئەندامی ئەو بنەماڵەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار راگواستووە.
هەروەها رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو "سیروان حوسێن پەناهی" چالاکی فەرهەنگی و خوشکەزای ئەنوەر حوسێن پەناهی لە ماڵی باوکی لە گوندی "قوڕوچا"ی سەربە شاری دێولان دەستبەسەر کرابوو.
ئەنوەر حوسێن پەناهی ماوەی ١٦ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.





