کاسبکاریکی کورد بەتەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا
کاسبکارێکی خەڵکی شاری پاوە لە رێگەی نێوان ساوە بۆ تاران بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لە دەست دا.
کاسبکارێکی خەڵکی شاری پاوە لە رێگەی نێوان ساوە بۆ تاران بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لە دەست دا.
راپۆرتی نیوەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بەمەبەستی هەرچی زیاتر ئاشکرا کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەر ٢ حەفتە جارێک راپۆرتێک…
هاووڵاتییەکی سەقزی بۆ تێپەراندنی ماوەی ٤ ساڵ حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا و هەنووکە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
تەعمیرکارانی شاری سنە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان، هێزە ئینتزامییەکان و مەئموورانی شارەداریییان لە زەوییەکانی خۆیان دەر کرد.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ سەر ئەسبی بارهەڵگری کاسبکاراندا گرت.
٨ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی روانسەر و سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
فێستیڤاڵی فەرهەنگی ئەدەبیی "هەیشوور" تایبەت بە کولتوور و ئەدەبی ناوچەی هەورامان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە پێشی پێ گیرا.
بەرپرسانی حکوومەتی ئێران رێگری لە لێکۆڵینەوەی هونەرمەندان سەبارەت بە دیاردەی خۆ سووتاندن لە ئوستانی ئیلام دەکەن.
وەرزشکارێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی سووکایەتی کردنی بەرپرسانی ئوستانی کوردستان بە وەرزشکاران، لە بەشداری کردن لە تیمی میللی ئێران و راکابەرییەکانی وڵاتی ئیسپانیا خۆی کشاندەوە.
هێزە لیباس شەخسی و نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رێگرییان لە بەرێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی کرێکار لە شاری سنە کرد.