بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
دوابەدوای شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی هەنگی مەرزیی سەراوان و گروپی جەیشولعەدل لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ١٦ ئەندامی ئەو گروپەی لە زیندانی زاهیدان لە سێدارە دا.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوای لەلێپرسراونی حکوومەتی ئێران کردووە، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور لەتۆمەتەکانیان تەبرەئە بکەن.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی کورد پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سیدارە درا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی ورمێلەخاڵە سنوورییەکانی ئێران و تورکیە کەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی لەدەست داوە.
لەمانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییدا ٧ کرێکاری ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی روودای کار و رووداوەکانی دیکە بوونەتە قوربانی و لەکۆی ئەو رێژەیە ٦ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
فەرماندەی قەرارگای کازمیی حکوومەتی ئێرانو هێزەکانی پاراستنی سنووری هەرێمی کوردستان ( حەرەس حدوود)، چاوپێکەوتن و دانیشتنیان کردووە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لە دەست دا.
دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارە بڕییەوە.
ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، پێشکەشی کومیتەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.