کۆڵبەرێکی کورد لەسنووری باشماخ گیانی لەدەست دا
رووداوی هاتوچۆ گیانی کۆڵبەرێکی کوردی لەبازارچەی سنووری "باشماخ"ی مەریوان، ستاند.
رووداوی هاتوچۆ گیانی کۆڵبەرێکی کوردی لەبازارچەی سنووری "باشماخ"ی مەریوان، ستاند.
حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان پاش ٦ ساڵ راگیران لەزیندانی ناوندیی شاری ورمێ، بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران جێبەجێ کرا.
حەفتەی دووهەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
چوار زیندانیی سیاسیی کورد و ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، پاش ١٧ ساڵ راگیران لەزیندانی ناوەندیی یەزد، مەرەخەسییان پی نەدراوە.
هەواڵی هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەبیبوڵڵا لەتیفی چالاکی سیاسیی کورد لەگرتووخانەی ناوەندی سنە لەلایەن پارێزەر و بنەماڵەکەیەوە رەت کرایەوە.
کەژاڵ هوژەبری دانیشتووی شاری مەریوان و هاوسەری یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کوردی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، پاش ئازاد کران لە زیندان، لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کراوە.
پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەهۆی هەژار و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
چارەنووسی ٢ لاوی سەردەشتی پاش ئەوەی ٣ مانگ پێش ئیستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران، چارەنووسیان بەناڕوونی ماوەتەوە.
چالاکێکی مەزهەبیی کورد و ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، پاش خۆ ناساندن بە دادگای تایبەت بە رۆحانییەت لەتاران، دەستبەسەر کرا.
لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لاوێکی سەقزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.