شنۆ؛ حەسەن شاداب لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن شاداب، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن شاداب، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمجەد گوریاخێز، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەعفەر سادقی، شاخەوانی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، قانع خاتری چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئامادە بوو.
١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "مەلەک فەرجبەیگی" چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سمکۆ مەعرووفی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپاریزیی "وڵات" و خەڵکی بۆکان، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا…
یەدێ بەهاریزەڕ چالاکی کرێکاریی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند لە ڕۆژی یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤دا بە مورەخەسیی بەستراو بە ئازادی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دوکان ئاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ میری" خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئیسماعیل سانیار، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک…