ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گوندی "کەرجۆ"ی سنە؛ ئەشکەنجەدانی ١٣ قوتابی لەلایەن مامۆستاکەیانەوە بە هۆی ونبوونی شارژرەکەی

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە قوتابخانەی سەرەتایی "قەڵەم چی" لە گوندی "کەرجۆ" سەر بە شاری سنە، مامۆستایەک بە هۆی ونبوونی شارژری مۆبایلەکەی، ١٣ قوتابیی پۆلی پێنجەمی ئەشکەنجە داوە و ئازاری جەستەیی داون. ئەم مامۆستایە هەروەها هەڕەشەی…

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

محەممەد ساڵحی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو

شەوی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ساڵحی" خەڵكی گوندی "بێکش" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو و لە بەشی چاوەدێریی تایبەتدا ڕاگیراوە.

٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عەبدوڵڵا ئەژیر

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەروکانی" سەر بە شاری پیرانشار، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ سزادرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بەندکراوی سیاسی لە دادگایەکی دیکە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و بێبەریبوون لە مورەخەسی بۆ ماوەی شەش مانگ

دوابەدوای بەڵگەی بانگکرانی دادگا و هێناگۆڕێی تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لە دادگایەکی جیا لە دۆسییەی پێشوو دژی محەممەد ڕەسووڵپوور، بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی شنۆ، ڕۆژی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ناوبراو لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە…

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

سەقز؛ بێهرووز فەیزی بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا

بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "موجتەبا غەفاری" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا"وە بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا.

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

سێ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "عوسمان(شوانە) جەهانی فەر"، "یووسف قاڵ" و "ڕەحمان دانا" سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ مەسعوود خزری و ئەبووبەکر خاتەمی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلیوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەسعوود خزری" و "ئەبووبەکر خاتەمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی دووبارەی نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ سەقز