چالاکێکی کوردی یارسانی لە کرماشان، پەروەندەی قەزایی بۆ ساز کرا
یەکێک لەچالاکانی یارسانیی کورد و ئەندامی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی لە کرماشان، لەلایەن پۆلیسی ئەمنیەتی کرماشانەوە بانگهێشت و بەرەورووی لێپرسینەوە بوویەوە.
یەکێک لەچالاکانی یارسانیی کورد و ئەندامی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی لە کرماشان، لەلایەن پۆلیسی ئەمنیەتی کرماشانەوە بانگهێشت و بەرەورووی لێپرسینەوە بوویەوە.
هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری بۆكان بە مەبەستی كپ كردنی دەنگی بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی کوردی مەحكووم بەسێدارە و خۆبواردنیان لەوتووێژ لەگەڵ میدیاكان، فشارییان خستوونەتە سەر.
یەکێک لە بە پێشینەترین زیندانیانی سیاسیی لە ئێران، زیندانی کرانی (محەمەد نەزەری)ی بە کارەساتێکی گەورەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە قەڵەم داوە.
مامۆستایەکی کوردی زانکۆی پەیامنووری شاری پاوە کە خەڵکی گوندی داریانی سەربەو شارە بوو، بە شێوەیەکی گومانی گیانی لەدەست دا و کەسانی نزیک لەو بنەماڵەیە لەمەڕ هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو مامۆستایە، لە ناوەندە ئەمنییەکان بە گومانن.
مەئموورانی ئینتزامیی شارستانی پاوە، بە شێوەیەكی سەرەڕۆیانە و بەبێهەبوونی مۆڵەت دیشی ماهوارەی دانیشتوانی شاری "بانەوەڕێ"یان كۆ كردەوە.
حەفتەیچوارەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی ورمێ لەسێدارە دراو لەسێدارەدانی دوو کەسی دیکەش لەو زیندانەدا بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کۆڵبەرانی سەر سنوور، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ بە تەقەی ئە وهێزانە کوژرا.
ئەفسانە بایزیدی، کچە خوێندکاری کوردی خەڵكی شاری بۆکان، کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە ماوەی نزیک بە ٣ مانگە لە دەستبەسەریدایە مانی لە خوادرن گرتووە و باری تەندروستیی تێکچووە.
خوێندكارێكی زانكۆی تەورێز بەبێهۆكارێكی روون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراوە و خوێندكارێكی خەڵکی شاری "قوروە"ش بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتووە.