کوردپا/ ٦٠٤ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان (پاییزی ٩٣)
لە راپۆرتێکی شیکاری – ئاماریی سی مانگەدا ٦٠٤ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەخرێتەڕوو، کە بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدان لە خۆ ناگرێت.
لە راپۆرتێکی شیکاری – ئاماریی سی مانگەدا ٦٠٤ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەخرێتەڕوو، کە بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدان لە خۆ ناگرێت.
یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کوردی خەڵكی شاری مەهاباد، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کرانی بۆ بڕایەوە.
حەفتەی یەکەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە پێشگیری کردن لەدانی مەرەخەسیی دەرمانی بە زەینەب جەلالیان و ٧ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە…
هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لە ناوچەی سەڵماس، بە دەستڕێژی چەکەکانیان کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.
بارودۆخی خراپی نێو زیندانی کاروون لە ئەهواز، مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانەی لێکەوتەوە.
چالاکێکی مەدەنیی کورد کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا، چارەنووسی بە ناڕوونیی ماوەتەوە.
زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، پاش ٣٤ رۆژ لە تێپەڕینی مانگرتنەکەیان، سەرئەنجام لەسەر بەڵینیی بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی، کۆتاییان بەو مانگرتنە هێنا، کۆتاییەک کە روانگەی جیاوازی لە نێو میدیاکاندا لێکەوتەوە.
گرووپی ئیسلامیی توندائاژۆی "داعش" لەلایەن ناوەندێکی نێونەتەوەیی داکۆکیکاری مافی مرۆڤەوە، بە ئەنجامدانی تاوان دژی ژنان تۆمەتبار کرا.
قوتابیی یەكێك لەقوتابخانەكانی سنە بەهۆی خۆبواردنی لە پۆشینی جلی وەرزشی لەلایەن مامۆستاكەیەوە بە توندی دراوەتە بەر لێدان.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و هەواڵی شکاندنی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، بنەماڵە و پارێزەری ئەو گیراوە کوردانە، ئەو دەنگۆیەیان بەدرۆ خستەوە.