ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی سیاسیی خەڵكی شاری ئیلام بۆ جاری سێهەم بانگهێشتی یەكێك لەناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارە كراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مووسا ئومیدی چالاكی سیاسیی ـ فەرهەنگیی دانیشتووی شاری ئیلام رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٨ی بەفرانبار بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنیەتی سەر بە هێزی ئینتزامی كراوە.
مووسا ئومیدی یەكێك لە ئەندامانی شۆرای بەڕێوەبەریی بەرەی یەكگرتووی كورد و نوێنەری ئەو بەرەیە لە ئوستانی ئیلامە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو پێوەندییەدا بە ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، لەماوەی ٥مانگی رابردوودا ئەو چالاكە سیاسییە سێجار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات، حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا و هێزی ئینتزامی كراوە.
ئەو چالاكە سیاسییە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا باسی لە لێپێچینەوەكردنی بۆ ماوەی ٤ كاتژمێر لەئیدارەی ئیتلاعاتدا كردووە.
مووسا ئومیدی ئاگادار كراوەتەوە كە دەبێسەر لە بەیانی ئەمڕۆ رێكەوتی ٩ی بەفرانبار خۆی بە ئیدارەی پۆلیسی ئەمنیەتی گشتیی هێزی ئینتزامی بناسێنێ.





