دەستبەسەر کردنی ٤٠ چالاکی ژن لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٠ چالاکی ژن لە ناوچە جیاجیاکانی ئیران دەستبەسەر کراون، کە زۆربەیان پەیڕەوانی ئایینی بەهایی، مەسیحی و یان ژنە چالاکانی کورد بوون.
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٠ چالاکی ژن لە ناوچە جیاجیاکانی ئیران دەستبەسەر کراون، کە زۆربەیان پەیڕەوانی ئایینی بەهایی، مەسیحی و یان ژنە چالاکانی کورد بوون.
قارەمانی پێشووی "کُشتی(زۆران)"ی جامی یانەكانی ئاسیا و راهێنەری ناسراوی ئەو بوارە لە كوردستان، لە ئەنجامی فشاری ناوەندە ئەمنییەكان زێدی خۆی بەحێهێشتووە و رووی لە وڵاتی ئاڵمان كردووە.
حەفتەی کۆتایی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
لەمانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییدا، ١٠ كرێكاری خەڵكی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بە هۆی روودای كار و هاتوچۆوە بوونەتە قوربانی و لەنێو قوربانییەكانیشدا دوو منداڵی كار وەبەر چاو دەكەوێ.
هاوکات لەگەڵ داخرانی دەروازە سنوورەکانی نێوان وڵاتانی تورکیا و سووریا، هێزە کوردییەکان باس لە راوەستانی هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی بەرەو شاری ستراتژیکی کۆبانی دکەەن.
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری سنە و یەكێک لەچالاكانی سوننی مەزهەب، كە ماوەی پێنج ساڵە لەزینداندایە، حوكمەكەی لەدیوانی باڵای وڵات دەستاودەستی پێدەكرێ.
لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدانی ١٥ ژن لە زیندانەکانی وڵاتی ئێراندا بەڕێوە چووە.
دوو کەس لە هاووڵاتییانی کوردی پەیڕەوی "مەکتەب قورئان"، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە لێپێچینەوەیان لێکرا.
لاوێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە بەخشی سیلوانەی سەربە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوەندێكی ناحكوومیی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێكردنی چاوەڕوانكراوی حوكمی سێدارەی زیندانییەكی سیاسی كورد لە ئێران، هوشداری دا.