بڵاڤۆكە ناوچەییەكانی پارێزگای كرماشان یەك لە دوای یهک دادەخرێن
بڵاڤۆكەكانی پارێزگای كرماشان بەهۆی كێشەی بەربڵاوی ماڵیەوە یەك لە دوای یەك دادەخرێن.
بڵاڤۆكەكانی پارێزگای كرماشان بەهۆی كێشەی بەربڵاوی ماڵیەوە یەك لە دوای یەك دادەخرێن.
دوكتۆر قوتبەدین سادقی دوو بەرهەمی شانۆیی "یادەوەرییەكم نەبوو تەنانەت گەر هەزار ساڵیشم با" و "مەكبەس" لە مانگەكانی گەلاوێژ و رەزبەری ئەمساڵ لە دوو تەلاری حافز و ئێرانشار نمایش دەكات.
یەكەم تاقیكردنەوەی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی مامۆستایانی زمانی كوردی، بە بەشداریی 2528 مامۆستا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و بە نوێنەرایەتیی لە 500 دامەزراوەی زانستگایی، لەلایەن زانستگای "ئارتكلو"ی توركیەوە بەڕێوە دەچێت.
بەچاودێریی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد شەهرام نازری، سروودێكی فەرمیی تایبەت بە كرماشان ئامادە كراوە.
بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر رایگەیاند، ئامادەباشییان بۆ ئەوەی كەلە ناوەڕاستی مانگی خەرمانان و رزبەردا دووەمین فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە شاری هەوڵیر بەڕێوە بچێت.
شانامەی كوردی (هەورامی) بەرهەمی "ئەڵماس خان كەنوولەیی" شاعێری ناودار و حیماسە نووسی كوردە كە "محەممەدرەشید ئەمینی" نووسەر و توێژەرەی بە توانای ئەدەبیی خەڵكی پاوە كۆی كردۆتەوە و بە چاپی گەیاندووە.
بەهمەن قوبادی دەرهێنەری كورد "وەرزی كەرگەدەنەكان" دوایین فیلمی سینەمایی خۆی پێشكەش بە سانع ژاڵە و فەرزاد كەمانگەر كردووە.
"ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی كورمانج" لە زانكۆكانی ورمێ، لەمەڕ مەترسیی وشك بوون و لەناوچوونی گۆلی ورمێلە نامەیەكدا نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.
پەرتووكی "تاڤگەی ئەڤین" وەرگێڕاوی سەرجەم غەزەڵەكانی دیوانی حافز شیرازی بە زمانی كوردی كە لەلایەن "مەلا عومەر ساڵحی ساحێب" شاعیری سەقزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و چاپ و بڵاو كرایەوە.
گرووپی هەڵپەڕكێی كوردستان (شاری مەریوان) لە چوارەمین فێستیڤاڵی یارییە ناوچەییەكانی ئێران كەلە پارێزگای زەنجان بەڕێوە چوو، توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.