گۆڤاری "رووناهی" لە توركیە: بابا تاهیر عوریان كوردە
15:15 - 5 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: گۆڤاری \"رووناهی \" لەتوركیە لە دوایین ژمارەیدا جەختی لەسەر كورد بوونی بابا تاهیر عوریان كردۆتەوە.
گۆڤاری ئەدەبیی ـ فەرهەنگی رووناهی بە چاپ كردنی شێعرێك لە ژێر ناوی \"چارین\" بابا تاهیری بە كوردەكانی دانیشتووی هەمەدان لەقەڵەم داوە.
لەو گۆڤارەدا رەخنە لە پرسی فارس بوونی بابا تاهیر گیراوە.
ئەو گۆڤارە لە ساڵەكانی 1942 هەتا 1945ی زائینی وەكوو پاشكۆی بڵاڤۆكی \"هاوار\" لە ژێر چاوەدێری \"میر جەلادەت بەدرخان\" و \"جگەر خوێن\" چاپ و بڵاو دەكرایەوە.
هەتا ئێستا ئیدارەی فەرهەنگی توركیە چەندین جار هەوڵی داخستنی ئەو گۆڤارەی لە كوردستانی توركیە داوە، بەڵام بە كۆشێشی رۆناكبیران و چالاكانی فەرهەنگی پێش بەو هەوڵە گیراوە.