کچە خوێندکارێکی کورد وەکوو ئافرەتی نموونەی ساڵ دەسنیشان کرا

20:45 - 9 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کار و چالاکی لە بواری کۆمەڵایەتی، وەکوو ئافرەتی نموونەی ساڵ دیاری کرا.

\"هاجەر زەندی\"، کچە خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، وەکوو ئافرەتی ساڵ دەستنیشان کرا.

ئەو کچە خوێندکارە کوردە، بە هۆی چالاکی و هاوکاری زۆربەی رێکخراوە ناحوکومییەکان، هاوکاری کردووە و لە لایەن لێژنەی داوەرانی زانکۆی کوردستان وەکوو ئافرەتی نموونەی ساڵ دیاری کرا.

هەروەها، ناوبراو یەکێک لە دامەرزێنەران و بەڕێوبەرانی \" انجمن مردمی پیشگیری از اعتیاد شاخه سنندج \" بووە.

هاجەر زەندی دەرچووی خوێندنی باڵای دەروونناسی باڵینیە.