ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە
14:03 - 28 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، لە شار و گوندەکانی شاری مەریوان، بە چالاکیی تایبەت هاتنی سەری ساڵ پیرۆز دەکەن.
لەو ڕێوڕەسمانەدا، کە لە گەڕەکی \"بەهاران\" و لقی گوندی \"شارانی\" بەڕێوە چووە بە نووسینی دروشمی تایبەت وەک: \"نەورۆزمان پێکەوبوونمانە، خوێندن بە زمانی دایکی یەکەم هەنگاوە بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی\" و هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بەسەر منداڵاندا، پێشوازییان لە نەورۆز کرد.
ڕۆژی یەکشەممەش، ٢٦ی ڕەشەمە، یەکەمین چالاکیی ڤەژین، لەژێر ناوی \"نەورۆزانەی ڤەژین\"، بە دروشمی؛ \"بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە\"، بەرەو پیریی نەورۆزەوە چوون.
لەم چالاکییەدا، کە به دروشمی \"بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە\"، لە قوتابخانەی سەرەتاییی \"ڕزوان\"، لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو، لەم ڕێوڕەسمەدا کتێبی منداڵان بەسەر ٣٨٠ قوتابیی سەرەتایی دابەش کرا.
هاوکات لەو چالاکییەدا سروودی منداڵان و چەندین بەرنامەی شاد و ڕەنگاڵە پێشکەش بە منداڵانی کوردستان کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا، بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز، ئەنجومەنی کەمئەندامانی شاری بۆکان و تایبەت بە منداڵانی کەمئەندام بۆ پێشوازی لە نەورۆزی ٢٧١٩ ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
لەم ڕێوڕەسمەدا ئەنجومەنی مۆسیقای شاری بۆکانیش بەشدار بووه.