ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا
19:30 - 27 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی ٣١کەمین ساڵیادی کارەساتی شیمیاییبارانکردنی شاری هەڵەبجە، ڕێز لە عەلی عابدی هونەرمەندی کورد خەڵکی شاری سەقز، گیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمە، كۆمهڵهی قوربانیانی شیمیاییبارانی ههڵهبجه و سهنتهری گهشهپێدانی چالاكیی لاوان له ٣١مین ساڵیادی شیمیاییبارانی ههڵهبجە، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا ڕێزیان لە تەمەنێک خزمەتی هونەریی \"عهلی عابدی\" هونهرمهندی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ و توێژەری خەڵکی ڕۆژههڵاتی كوردستان گرت.
هونەرمەند عەلی عابدی یەکەمین هونەرمەندەی کوردە، کە سروودێکی لە ژێرناوی \"بە تەنیا جێم مەهێڵن\" بۆ قوربانییانی شیمیاییباران کردنی شاری هەڵەبجە خوێندووە و بەو بۆنەیەوە کۆمەڵەی قوربانییانی شیمیاییبارانی هەڵەبجە و کانوونی گەشەپێدانی چالاکیی لاوان بۆ ڕێزگرتن لە چالاکییەکانی ئەو هونەرمەندە کورد،خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە ناوبراو کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، هونەرمەند عەلی عابدی، یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری کورد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کرا.
ئەو هونەرمەندە ناسراوە کوردە، لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە بواری هونەریدا، کار و چاکیی دەستپێکردووە و سەرکەوتنی بەرچاویشی لەو بوارەدا، بەدەست هێناوە.
ناوبراو، تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی و لێکۆڵینە دەستی موزیکی کوردی بەناوەکانی \" بەتەنیا جێم مەهێڵن ، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی(٢٠٠٤سلێمانی)\" ، \"لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد(٢٠٠٦ سلێمانی )\" ،\"ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(١٣٩١) \"، \" زایەڵە ، ٣١ گۆرانی بۆ تار ، سێتار و سەنتوور .