چوارینەکانی باباتاهیری هەمەدانی بە شێوەزاری سۆرانی چاپ و بڵاو کرایەوە
17:05 - 28 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: چوارینەکانی بابا تاهیر هەمەدانی لەلایەن رەحیم لوقمانی شاعێر، نووسەر و لێكۆڵەری كورد بۆسەر شێوە زاری سۆرانی گۆڕدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شێعرەکانی باباتاهیر لە شێوەزاری \"لوڕێ و گۆرانی\"ییەوە لەلایەن \"رەحیم لوقمانی\"یەوە هێندرایە سەر شێوەزاری سۆرانی و چاپهمهنیی زانستیی \"کالێج\"ی شاری سنەش بە ئەژماری ٢٠٠٠ دانە چاپ و بڵاوی کردەوە.
لوقمانی لەسەر ئەو باوەڕەیە، گۆڕینی چوارینەکانی باباتاهێر بۆ شیوەزاری سۆرانی هەندێ گومان و دڕدونگی و شێواندنی زمان و ئەندێشە، بنەچە و رەچەڵەکی بابا تاهیر کە بە درێژایی مێژوو گۆڕدراوە، بۆمان راست دەکاتەوە و ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو شاعیرە گەورەیە کوردە و یەکیک لە گەوەرە رێبەرانی ئایینی یاری بووە.
ئەو نووسەرە کوردە لە پیشەکیی کتێبەکەیدا سەبارەت بە کەسایەتیی دەڵێ: \"بهپێی ههندێ سهرچاوه، بابا تاهیر له سهردهمی دهسهڵاتی\" توغروڵ\"ی سهلجووقی له سهدهی پێنجهمی کۆچیدا ژیاوه. له دیداری شای سهلجووقیدا، بابا پیرێکی جیهاندیده و رێزدار بووه، بهم بهڵگه مێژووییه، دهتوانین بڵێین بابا تاهیر له سهدهی چوارمی کۆچی مانگیدا لهدایک بووه و لە ناوهڕاستی سهدهی پێنجهم (٣٩٠ هەتا ٤٥٠) له ههمەدان مردووه و مهزارەکەشی ههر لهوێیه.
لوقمانی پێشتر بە ئاژانسی کوردپای راگەیاندبووو، لە رەوتی كاركردن و لێكۆڵینەوە و وەرگێڕانی چوارینەكانی باباتاهیردا نزیک بە ١٠ نوسخەی چاپی و هەروەها یەک نوسخەی خەتیی كۆنیشم دەسكەوتووە و كارم لەسەر كردوون كە جیاوازیشیان پێكەوە هەیە، بەڵام بەگشتی ئەوەم بۆ دەركەوتووە كە نە فارسین و نە زمانێكی دیكە و لەژێر سێبەر و كاریگەریی هەورامی دایە و لە ناوەرۆكەكەشیدا دەردەكەوێت كە بانگەشەی بۆ ئاینێكی تایبەت نەكردووە.
ـ رەحیم لوقمانی، شاعیر و لێكۆڵەر، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی شاری سەقزەو ماوەی چەندین ساڵە لە شاری سنە مامۆستای ئهدهبیاتی فارسییه له پۆلهکانی دواناوهندی و پەیمانگاوانە وانە دەڵێتەوە.
ناوبراو خاوەن بڕوانامەی لیسانسی زمان و ئەدەبی فارسییەو هەتا ئێستا ئەم بەرهەمانەی چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
ـ زامستان، كۆمەڵە شێعر، سنە ساڵی ١٣٨٣.
ـ فاشیزم چیە؟ كورتە چیرۆكەكانی یەلماز گونای وەرگێڕانی لە فارسیەوە بۆ كوردی چاپی سنە ساڵی ١٣٨٣.
ـ چاپ و بڵاوكردنەوەی دەیان وتار و بابەتی فەرهەنگی، ئەدەبی لە گۆڤار و رۆژنامەكانی كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستان.
-جیا لەم بەرهەمانە چەندین بەرهەمی دیکەی ئامادەی چاپ و بڵاو کردنەوەن.
ـ لە چەندین سیمینار، كۆنگرە و كۆبوونەوەی فەرهەنگی و ئەدەبییئوستانەکانی كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و هەروەها هەرێمی كوردستانیش بەشداریی كردووە.