چوار چالاكی خوێندكاری لە مەریوان پاش گیران چارەنووسیان ناڕوونە
13:13 - 28 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا چوار چالاكی خوێندكاریی كورد لە شاری مەریوان پاش بانگ كران بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات قۆڵبەست كران كە هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، ماوەیەكە زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنەیتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاكانی خوێندكاری لەو شارە توندتر بۆتەوە و رێكەوتی 23ی بەفرانبار دوو خوێندكار بەناوەكانی ژیار سەلامەتیان لە رشتەی ماف لە زانكۆی پەیام نوور و دانا لەنج ئابادی رشتەی ئابووریی وەرزێڕی لە هەمان زانكۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعتی مەریوانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كرابوون.
هۆكاری گیرانی ئەو دوو خوێندكارە كوردە بەشداری لە خۆپیشانداندانێكی ناڕەزایەتی دژ بە كۆمەڵكوژییەكەی شڕناخی كوردستانی توركیە راگەیەنراوە.
رێكەوتی 25ی بەفرانباریش دوو چالاكی خوێندكاری دیكە بە ناوەكانی دانا رۆستەمی لە رشتەی مودیریەتی دەوڵەتی و خالید ئەیوازە خوێندكاری رشتەی ماف، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بەبێ هۆ دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كراون.
کە پاش ماوەیەک دانا رۆستەمی ئازاد کراوە، بەلام خالید ئەیوازە هەر لە زیندان دایە.
بەپێی هەمان هەواڵ سەرەڕای ئەوەی كە بنەماڵەی ئەو خوێندكارە كوردانە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی مەریوانیان كردووە و پەیجۆری چارەنووسی ئەو چالاكە خوێندكارییانە بوون، بەڵام هیچ وەڵامێكیان پێنەدراوەتەو لە چارەنووسیان هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە.
لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەرجەم ٢١ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون کە تاوانی زۆربەیان چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی راگەیەنراوە.