پیرترین نیگابانی ئاسەواری فەرهەنگیی جیهان لە تیكاب كۆچی دوایی كرد
15:57 - 30 رەزبەر 2711
كوردپا-CHN هەواڵدەری ئاسەواری فەرهەنگیی ئێران بڵاوی كردەوە، پیرترین نیگابانی ئاسەواری فەرهەنگیی جیهان لە \"تەخت سلێمان\"ى تیكاب كۆچی دوایی كرد.
عەزیز عاشقی پیرترین نیگابان و پارێزەر و رێنوێنی ئاسەواری مێژوویی ئێران لە \"تەخت سلێمان\"ی تیكاب لە ئازەربایجانی رۆژئاوا لە تەمەنی 84 سالێدا كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو ساڵی 1306 لە گوندی ئەحمەد ئاوای تیكاب و لە بنەماڵەیەكی وەرزێڕ لە دایك بووە و ساڵی 1338 بە هەڵكەوت لەگەڵ گرووپێك لە كەوناراناسان ئاشنا بووە و لەو كاتەوە وەك كرێكار و نیگابان لە ئاسەواری كەونارای تەخت سلێمان دەستی بەكار كردووە.
عاشقی ساڵی 1372 پاش سێ دەیە كار و چالاكی خانەنشین دەبێت، بەڵام بەهۆی هۆگری و دڵسۆزیی بەو ئاسەوارە مێژووییە وەك رێنوێنی ئاسەواری مێژوویی تەخت سلێمان هەر بەردەوام بووە و نازناوی پیرترین رێنوێنی گەشتیاریی ئاسەوارە مێژووییەكانی پێدراوە.
بەهۆی هۆگری و مەیلی بەكاری فەرهەنگی و گەشتیاری زمانەكانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی، ئاڵمانی و فەرانسەیی زانیوە و بە ئاسانی لەگەڵ موسافیر و گەشتیاران پێوەندیی گرتووە.
وەسیەتی كردووە لەناو ئاسەواری مێژوویی تەختی سلێمان بنێژرێ.
ئاسەواری جیهانیی تەخت سلێمان لە 48 كیلۆمیتریی شاری تیكاب هەڵكەوتووە و ئاسەواری سەردەمی هەخامەنشی، ئەشكانی و ئیلخانی و بەتایبەت ساسانییەكانە و هەر لە سەردەمی ساسانیەكاندا بووە بە ناوی \"ئازەرگەشەسب\" شوێنی تاج لەسەر نانی پاشاكان و بەناوبانگترین ئاورگەی ئەو سەردەمە بووە.
ئاسەواری تەخت سلێمان یەكێكە لە چوار بەرهەمی میللیی تۆمار كراوی ئێران كەلە ریزی ئاسەوارە جیهانییەكانی یونسكۆدا جێگای گرتووە.
پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بواری ئاسەواری مێژوویی و كەونارایددا لە رێزی 10 پارێزگای یەكەمی ئێراندا پلەی پێنجەمی هەیە و هەتا ئێستا 1450 بەرهەمی مێژوویی و كەونارایی لەم پارێزگایە تۆمار كراوه.